هۆکاری جێگیر بوونی هێزی سەربازی فەرەنسا لە زنجیرە چیای قەرەچوغ ئاشکرا بوو

دوای ئەوەی هێزێکی گەورەی سەبازی فەرەنسا لە چیای قەرەچوغ جێگیر بوو فەرەنسا هەڵمەتەکانی بۆردوومانکردنی داعش و پێگەکانی لە ئاسمانەوە چڕکردۆتەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی: فڕۆکە جەنگییەکانی فەڕەنسا لە چیاکانی قەرەچوغ 3 تیرۆریستیان کوشت و 4 مۆڵگەیان وێران کران

ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق “واع”  رایگەیاندووە کە بە پێی راگەیێندراوێکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق فڕۆکەکانی فەرەنسا ، 3 تیرۆریست لە چیاکانی قەرەچوغ لە پارێزگای نەینەوا کوشتن.

هەروەها راشیگەیاندووە کە : “فڕۆکە جەنگییەکانی فەڕەنسا بە فەرمانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان چەند گورزێکی ئاسمانییان لە چیاکانی قەرەچوغ ئەنجام دا کە بوونە هۆی کوژرانی 3 تیرۆریست و وێرانکردنی 4 مۆڵگەی ئەو تیرۆریستانە”.

 

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر هۆکاری هاتنی هاتنی هێزێکی سەربازی فەرەنسا بۆ قەرەچوغ ئاشکرا نەکرابوو.

Back to top button