وەزارەتی پەروەردە ئەو فەرمانبەرو مامۆستایانە دوور دەخرێنەوە (فەسل دەکرێن)

لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا چەند فەرمانبەرێکی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی خوێندن سەردانی سەرەوەی وڵاتیانکرد، بەڵام دوای تەواو بوونی مۆلەتی یاسایی و رێگا پێدانیان وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیێنێت هەرکەسێک نەگەڕێتەوە لە وادەی دیاری کراو.دووردەخرێتەوە.
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاندووە، هەر فەرمانبەرێک دوای مۆڵەتی بێ مووچە نەگەڕێتەوە سەر کارەکەی، لە کارەکەی دووردەخرێتەوە. ئاماژە بەوەش کراوە، هەر فەرمانبەرێک بەبێ مۆڵەت چووبێتە دەرەوەی وڵات، دوای 30 رۆژ لە کارەکەی دووردەخرێتەوە.
بۆ درێژكردنەوەی ماوەی مۆڵەتەكانیان، دەبێت فەرمانبەران و مامۆستایان لەڕێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە كارەكانیان بكەن، وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی بەبێ‌ مۆڵەت چوونەتە دەرەوەی وڵات و رەزامەندییان وەرنەگرتووە، “بەپێی بڕیاری پەرلەمان مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت كە دوای تێپەڕبوونی 30 رۆژ لە دابڕانیان لە كار و دەوام (فصل) دەكرێن”.

 

دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی پەروەردە

دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی پەروەردە
Back to top button