ئاڵا تاڵەبانی: تا خەڵكی عێراق مووچە بۆ دابین نەكرێت بۆچی 320 ملیار بدرێتە بە فەرمانبەرانی كوردستان
ئاڵا ئەسەدی كە ئێستا لەسەر فراكسیۆنێكی عەرەب لە بەغدا ئەندام پەرلەمانتارە رایدەگەێنێت، بە كورتهێنان و نەبوونی داهات كە بەهۆی دۆخی قەیرانێی كۆرۆنا وەك هەموو وڵاتێك تووشی عێراقیش بوو مووچەی فەرمانبەرانی ئازیزی عێراقی دوا كەوت، ئەوەش وای كرد حكومەتی عێراق بەهۆی ئەوەی كە دەوڵەتە، داوایی قەرز بكات بۆ دابین كردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی ئەزیزی عێراق”.
ئاڵا تاڵەبانی دەلێت نوێنەری كورد مافی نیە 320 ملیار لە عێراق ببات لەكاتێكدا حكومەتی عێراق ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی خۆی دابین بكات”.
هەروەها ئاڵا تاڵەبانی كە هێشتا بەشێكە لە یەكێتی و بەڵام لە چوارچێوەی ( سیاسەتی بەغدا دژی هەرێمی كوردستان) بۆتە ئەندام پەرلەمان، دەلێت” ئێستا دونیایەكە گۆڕاوە، نابێت بەناوی شەراكەت و تەوافق و تەوازن قسە لەسەر دونیایی گۆڕاوی عێراق بكەیت، ئێستا دۆخەكە بەتەواوی گۆڕاوە”.
ئاڵا تاڵەبانی هێرش دەكاتە سەر هەرێمی كوردستان و بە شكەستخواردوو ناوی دەبات و دەلێت فەرمانبەرانی كوردستان مافی نیە لەسەر حكومەتی عێراق تا مووچە خۆرانی عێراق هەبێت”.