بەڕێوەبەرایەیی هاتوچۆی هەولێر چەند بڕیارێکی نوێ بۆ مامەلەکردن بە ئۆتۆمبێل دەردەکات

بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی لە کاتی مامەڵەکردن بە ئۆتۆمبێل لە پێشنگاکانی هەرێم دروست دەبێت بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر چەند بڕیارێکی نوێ دەرکرد.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، لەمانگی داهاتوو بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەبێت هەر كەسێك ئۆتۆمبێل بفرۆشێت، وێنەیەكی مامەڵە لەگەڵ خۆی بێنێت بۆ چەسپاندنی لە كاتی دانپێدانانی فرۆشتنەكە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر كڕیار و فرۆشیارانی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەكاتەوە كە لەڕۆژی 15ی مانگی داهاتووەوە لە كاتی رێكخستنی فۆرمی كڕین و فرۆشتن، دەبێت جگە لە كڕیار، وێنەی فرۆشیاریش لە فۆرمەكان بدرێ، بۆیە لەو كاتە بەدواوە هەر كەسێك ئۆتۆمبێل بفرۆشێ، دەبێ وێنەیەكی مامەڵە لەگەڵ خۆی بێنێ بۆ چەسپاندنی لە كاتی دانپێدانانی فرۆشتنەكە، ئەم رێكارەش بە مەبەستی پاراستنی مافی كڕیارەكانە.
Back to top button