وەزیری نوێی بەرگری ئەمریكا: ئێران دەوڵەتی پستیوانی یەكەمی تیرۆر لەجیهان
خواكوڕك
سكای نیوز بڵاوی كردەوە كە جێمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریكا ئاشكرای كردووە، ئێران گەورەترین دەوڵەتە كە پشتیوانی تیرۆر دەكات ئەمەش دوای ئەوە دێت كە ئەمریكا و ئیداری نوێی ترەمپ رۆژ لەدوای رۆژ سزاكانی سەر ئێران و هەڵوێستەكانی روونتر دەكرێتەوە، لەدژی ئێراندا.
وەزیری بەرگری ئەمریكا ماتیس لەگۆنگرەی رۆژنامەوانیەكەی دا لە تۆكیۆ گوتی ، گەورەترین دەوڵەت لەجیهاندا كە پشتوانی تیرۆر و ناسەقامگیری جیهان دەكات ئێرانە، دەشلێت بۆیە پێویست ناكات ژمارەی سەربازانمان لەجیهان زیاند بكەین كە ئەوە بۆ ئەمریكا و ئیدارەی ترەمپ روونە، كە سەرچاوەی تیرۆر لەكوێیە.
شایانی باسە پێشتر لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر دا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی نوێی ئەمریكا رایگەیاند، ئێران یاری بە ئاگر دەكات، ئەوان لەوە ناگەن كە من سەرۆك ئۆباما نیم، پێشتر مایكل فلێن ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا گوتبووی كە بە فەرمی هۆشدارییان بە تاران دەگات لە بەرامبەر تاقیكردنەوەی مووشەكی بالیستی و ئەوەش پێچەوانەی بڕیار و یاساكانی نێودەوڵەتییە.
بڕیارە ئەمەریكا سزای نوێ بەسەر ئێران بسەپێنێت، ئەمەش دوای ئەوە دێ بەردەوام ترەمپ لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا ئاماژەی بەوە داوە كە پێویستە ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران هەڵبوەشێنرێتەوە و سزای قورس بەسەر تاران بسەپێنرێت.