كهشناسی هەرێم لهبارهى بارانبارین و دابهزینى پلهى گهرما سەرجەم هاووڵاتییان ئاگادار دهكاتهوه
بەگوێرەی پێشبینییەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەینێ ئاسمان لە زۆرینەی ناوچەكان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان نوێترین پێشبینی بۆ 48 كاتژمێری داهاتووی كەش و هەوا كردووە و بە پێی پێشبینییەکان ئاسمان ئەمڕۆ لە زۆرینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت.
سەبارەت بە سبەینێش بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی باسی لەوەکردوە، سبەی شەممە ئاسمان زیاتر ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت.