فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردوومانی پێگەکانی پەکەکە لە نێو خاکی باشوری کوردستان دەکەن
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/08/68296966_490110401788144_2344933121482293248_n.jpg)
فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بە بیانووی بوونی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە لە نێو خاکی باشوری کوردستان بەردەوام بۆردوومانی ناوچە سنوریەکان و لە چەند ناوچەیەکیش قوڵایی خاکی کوردستانیانکرد ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە سنوری سیدەکان و قەندیل بۆردوومانی پەکەکە کرا.
بە پێی زانیاریەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەمێک لەمەو بەر فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی بناری چیای قەندیلیان لە سنووری قەزای پشدەر و سنوری ناحیەی سیدەکان کرد و تاوەکو ئێستا زیانەکانی نەزاندراون.
سەرچاوەی زانیاریەکان راشیگەیاندووە کە ، بۆردوومانەکە بەچڕی بەرزاییەکانی کورتەک و گەلی بەدرانی لە سنووری شارۆچکەی سەنگەسەر و چیای ساوینی لە سنووری قەزای پشدەر و ناوچەی خنێرەو لۆلانی گرتووەتەوە.
هەروەها تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لەبارەی بۆردوومانەکە رانەگەیێندراوە