گوتەبێژی عەشیرەتە عەرەبەکان: ئەو پەرلەمانتارە سونانەی پێچەوانەی خواستی کوردستان دەنگیان دا نوێنەرایەتی سونە ناکەن و بەداخەوەبەم شێوەیە وەڵامی چاکەی هەرێمی کوردستانیان دایەوە

دوای ئەوەی پەرلەمانتارانی شیعەو سونە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای وەرگرتنی قەرزیان بەبێ رەزامەندی پێکهاتەی کورد پەسەندکرد، ئەو رووداوە کاردانەوەی گەورەی لەسەرئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق لێکەوتەوە، گوتەبێژی عەشیرەتە عەرەبەکانیش دەلێتبەداخەوە کە ئەوها چاکەی کورد و سەرۆک بارزانی دەدەنەوە و ئەو لایەنانە دوور و نزیک نوێنەرایەتیی شەقامی عەرەبی سوننە ناکەن.

شێخ مزاحم ئەلحوێت گوتەبێژی عەشیرەتەکانی عەرەبی سوننە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان لەبارەیهەلوێسته پەرلەمانتارانی شیعەو سونە راگەیاندووەئەو نوێنەرە سوننانەی پەرلەمانی عێراق، کە لەگەڵ لایەنە شیعەکان دژی مافەکانی گەلیکوردستان وەستانەوە، نوێنەرایەتیی سوننە ناکەن و ئەو هەڵوێستەیان خیانەتێک بوو بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان و گەلەکەی، کە باوەشیانبۆ پێکهاتەی سوننە کردووەتەوە، لە کاتێکدا بەغدا دەرگاکانی بەڕوودا داخستن”.

هەروەها گوتەبێژی عەشیرەیە عەرەبەکان راشیگەیاندووە کە  ئەو نوێنەرانەی بە ناوی سونە دەنگیان بەو یاسایە دا دوورو نزیک نوێنەرایەتیسونە ناکەن و عەشیرەتە عەرەبەکانی ناوچە کێشەلەسەرەکان بە توندی ئیدانە و سەرکۆنەی هەڵوێستی ئەو لایەنە سیاسییە سوننانە دەکات

هەروەها گوتەبێژی عەشیرەتە عەرەبەکان دەشلێتلایەنە سوننەکان و سەرکردەکانیان هەڵوێستی مرۆڤدۆستانە و مێژوویی جەنابی سەرۆکمەسعود بارزانییان لەبیر کرد، کاتێک دەرگاکانی هەرێمی کوردستانی بە ڕووی عەرەبی سوننە و ئەوانی دیکەدا کردەوە، کە لە دەست تیرۆررایانکردبوو، یان کاتێک ئەو میلیشیایانە دەریانپەڕاندن، کە دوێنێ ئەو لایەنانە لە پەرلەمان لەگەڵیاندا دژ بە هەرێمی کوردستان وەستانەوە”.

هەروەها دەشڵێئەوەی ئێوە لە پەرلەمان کردتان، تاوانێکە بەرامبەر بە مافەکانی گەلی کوردستان، هیچ جیاوازی نییە لەگەڵ تاوانەکانیرێکخراوی تیرۆریستیی داعش و ئەو رژێمە دیکتاتۆرییانەی حوکمی عێراقیان کردووە، عەرەبی سوننەش بەرییە لە ئێوە و لە کردار و لەبڕیارەکانتان”.

Back to top button