لە گولالە داعش هێرشی کردە سەر پۆلیسی فیدرالی و کوژراو بریندار هەن

دوای زیاد بوونی جموجۆلەکانی داعش لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئەمشەو جارێکی دیکە هێرشیانکردە سەر هێزە ئەمنیەکانی سنوری گوڵالەو ژمارەیەک پۆلیس بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە گوڵالە بە دەزگای میدیای خواکوڕکی راگەیاند، داعش بە نیشانشکێن لە سنوری گوڵالە هێرشی کردە سەر بازگەی نەقشبەندی کە لەلایەن پۆلیسی فیدراڵی و پۆلیسی گەرمیانەوە بەڕێوەدەبرێت، بەهۆیەوە پۆلیسێکی فیدراڵی دەکوژرێت و سێ پۆلیسی دیکەش بریندار بوون کە یەکێکیان سەر بە پۆلیسی گەرمیانە.

هەروەها سەرچاوەی زانیاریەکان ئاشکراشی کرد کە، داعش لە سێ لاوە هێراشیانکردووە و ، سێ پۆلیس برینداربوون و دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە، یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.
Back to top button