كچ و كوڕێك به‌كوژراوی دۆزرانه‌وه‌

خواكوڕك

پۆلیسی كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ باكوری شاره‌كه‌ ته‌رمی كچ و كوڕێكیان به‌ كوژراوی دۆزیوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئێستاشدا ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 4/2/2017 هێزه‌كانی پۆلیس دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی كوڕ و كچێكیان به‌ كوژراوی دۆزیوه‌ته‌وه‌ و له‌باره‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك ده‌ڵێت، لەلایەن دانیشتوانی ناوچەكەوە ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، له‌ ئێستادا تەرمەكە بۆ فەرمانگەی پزیشكی دادوەریی لە نەخۆشخانەی ئازادی شارەكە گواستۆتەوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەشی لەسەر رووداوەكە كردووەتەوە.

Back to top button