ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی: كاتی هاتووە پشت بە داهات و سەرمایە ناوخۆییەکان ببەستین مووچە و ژیانی هاوڵاتیانی خۆمان دابین بكەین

لە نووسینێكی دا چنار سەعد عەبدولڵا ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان دەنووسێت”ڕووداوەکان پێمان دەڵێن ئیتر کاتی هاتووە :بۆ دەستەبەرکردنی موچەو ژیانی هاوڵاتیان ، پشت بە داهات و سەرمایە ناوخۆییەکان ببەستین و نیشانی بدەین کە دەتوانین بەبێ مننەتی ئەم و ئەو ، بەکەرامەتەوە میللەت بژیەنین.

هەروەها چنار سەعد دەشنووسێت”لە کێشەو هەڕەشەکانی سەر هەرێمی کوردستاندا ، سەر بە هەر پارت و لایەنێک بین ، هاوڕاو هاودەنگ دەبین و دەشنووسێت”کات هاتووە پڕۆسەی چاکسازی ڕاستەقینە ئەنجام بدرێت و بەرژەوەندی باڵای گەل ببێتە ئامانجی سەرەکی ، سنوور بۆ بەرژەوەندییە تەسک و کەسییەکان دابندرێت هەروەها دەشنووسێت”کات هاتووە ئیتر لەبری هێرش و هاشوهوشی میدیایی بۆسەریەکتری ، بە پلانێکی نیشتیمانی گشتگیر ، وەک تەحەددا، کوردستان ئاوەدانتر و بەرەو پێشتر ببرێت”.

 

هەروەها چنار سەعد عەبدوڵا لە نووسینەكەیشدا ئاماژە بە ئەزموونی چەند ساڵەی هەرێم دەكات و دەنووسێت”ئەزموونی چەندساڵی ڕابردووی بڕینی بودجەی هەرێم لەلایان بەغدا، شەڕی تیرۆریستانی داعش ، سەلماندی کە هاوڵاتیانی کوردستان تحملی دواکەوتنی موچە و کەمکردنەوەی موچەو دابەزینی ئاستی داهات دەکەن ، تەنها لەپێناوی ژیانێکی شەڕافەتمەندانە و سەربەرزانە لەناو قەوارەی هەرێمی کوردستاندا، کاتی ئەوە هاتووە کە بەرژەوەند خواز و هەلپەرستەکانی ئەو ووڵاتەش کەمێک پشت لە تەماحە تێرنەبووەکانیان بکەن ، تاکو ناچار نەبین لەبری دەست ماچکردنی هاوڵاتیانی کوردستان ، دەستی بەغدا ماچ بکەین .
هەورەها دەشنووسێت” کاتی ئەوە هاتووە لەبەهێزی دا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەغدا و دۆست و دراوسێکان بنیاد بنێینەوە، نەک لەپێگەی لاوازی دا . لەكۆتایشدا دەلێت”کاتی ئەوە هاتووە بۆ هەموو ئەوانە چیتر کات بەفیڕۆ نەدەین.
١١/١٢ / ٢٠٢٠
Back to top button