پەرلەمانتارێكی پارتی لە بەغدا نهێنیەك لەبارەی ئەو پەرلەمانتارە لادەرانە ئاشكرا دەكات
محەمەد ئەمین فارس پەرلەمانتاری پارتی لە لێدوانێكی دا لەبارەی بایكۆت كردنی كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتیەكە و نوێنەرانی كورد لە بەغدا رایگەیاند” ئەو بڕیارەی پەرلەمانی عێراق بێ کورد داویەتی بەرلەوەی زیانی بۆ هەرێمی کوردستان هەبێت، زیانی گەورەتر لە عێراق دەدات و دەشلێت”ئەو پەرلەمانتارانە هەر خۆیان گلەیی دەکەن دەڵێن سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان پرس بە ئێمە ناکات و بڕیار دەدات”.
لە لێدوانێكی دا بۆ میدیاكان محەمەد ئەمین فارس پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند”ئەو بڕیارەی پەرلەمانی عێراق بەبێ کورد داویهتى، بەرلەوەی زیانی بۆ هەرێمی کوردستان هەبێت، زیانی گەورە لە عێراق دەدات، لە دۆخێکدا ئەگەر کورد لە پڕۆسەی سیاسی بکشێتەوە یان بەشداری لە هەڵبژاردن نەکات، ئەوە عێراق کێشەی گەورەتری بۆ دروست دەبێت، چونکە ئەو بابەتە رەهەندی نیشتمانی هەیە و وا ئاسان نییە قووتی خەڵکی کوردستان بە یەکجاری لە بەغداوە ببڕێت”.
هەروەها دەشلێت” ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا، کە بەردەوام ڕاکانیان لەگەڵ لایەنە شیعییەکانی دژ بە هەرێمی کوردستانە، بەوەی ڕایان گەیاندووە کە کۆبوونەوەی سبەی سێ سەرۆکایەتییەکە و فراکسیۆنە کوردستانییەکان بە پێویست نازانن و بەشداری تێدا ناکەن، گوتی: ”ئەو پەرلەمانتارانە هەر خۆیان گلەیی دەکەن دەڵێن سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان پرس بە ئێمە ناکات و بڕیار دەدات”.
هەروەها دەشلێت”بەڵام لە دۆخی وەها دێن دەڵێن پێویست نییە کۆبوونەوەی وا بکرێت، بە پێچەوانەوە زۆر گرنگە لە بابەتی وەهادا هەموو کورد یەکهەڵوێست و یەکدەنگ بن، بێگومان ئەوەی بە یەکدەنگی دەکرێ، بە جیاوازی ناکرێت، لەبەر ئەوە هەر کەس و لایەنێک لە یەکڕیزی نەیەتە پێشەوە ئەوە ڕوونە ئەجێندایەکی دژ بە هەرێمی کوردستان پەیڕەو دەکات“.