دۆزەرەوەی ڤاكسینی كۆرۆنا چی دەڵێت؟
![ئوغۆر شاھین](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/11/435345.jpg)
ئوغۆر شاھین دڵنیایە لەوەی کە ڤاکسینەكەی دەتوانێت ڤایرۆسەکە لەناو ببات و کۆتایی بەو پەتادە بێت کە ساڵی 2020 جیهانی بە بارمتە گرتووە .
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا بیۆتەکی زەبەلاحی دەرمانسازی ئەڵمانی و فایزەر ڕایانگەیاند کە کوتانەکەیان پێشبینییەکانی لە قۆناغی سێیەم تێپەڕاندووە و سەلماندووێتی کە 90 % ی کاریگەرە لە بەرامبەر ئەو ڤایرۆسە .
سەرەڕای ئەم لێدوانە ، نەبوونی کۆمەڵێک داتای تەواو لە تاقیکردنەوە هەنووکەییەکان ، پرسیاری دروست کردووە کە ئایا ئەم ڤاکسینە هەروەها کاریگەرە بەرامبەر بەو کەسانەی کە لە ڕاستیدا بەدەست نیشانەکانیەوە دەچێژن سەرچاوە یۆرۆ نیوز