مه‌شعان جبووری لەبارەی ئەوەی لەپەرلەمانی عێراق روویدا بزانە هەڵوێستی خۆی راگەیاند

سەرۆكی حزبی وەتەنی و ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لەبارەی هەرێمی كوردستان و هەڵوێستی پەرلەمانی عێراق دەلێت”هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانتارانی سوننـه‌ ،له‌به‌رچاونه‌گرتنی چاكه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌‌ به‌رامبه‌ر خزم و خه‌ڵكمان له‌ ئاواره‌كان، هه‌روه‌ها جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ له‌ پاشكۆیی زۆربه‌یان بۆ ده‌وڵه‌تی قووڵ ،كه‌ وایانلێكردن به‌ نووكی چه‌كه‌كانیان بگه‌نه‌ په‌رله‌مان.

مەشعان جبووری لە هەژماری تایبەتی خۆی رایگەیاند”پشتگوێ خستنی داواكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ یاسای قه‌رزكردن(پاره‌داركردنی كورتهێنانی دارایی)  و گوێ نه‌دان به‌ كشانه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانیان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و داوكارییه‌كانیان به‌ رێككه‌وتنی په‌رله‌مانتارانی شیعه‌ و سوننـه‌، كارێكی ناڕاسته‌ و بنه‌مای هاوبه‌شی پێشێل ده‌كات .

لەبارەی هەڵوێستی سوونە هەروەها راشی گەیاندووە”هەڵوێستی په‌رله‌مانتارانی سوننـه‌ له‌به‌رچاونه‌گرتنی چاكه‌ی هه‌رێمه‌ به‌رامبه‌ر خزم و خه‌ڵكمان له‌ ئاواره‌كان، هه‌روه‌ها جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ له‌ پاشكۆیی زۆربه‌یان بۆ ده‌وڵه‌تی قووڵ ،كه‌ وایانلێكردن به‌ نووكی چه‌كه‌كانیان بگه‌نه‌ په‌رله‌مان.

Back to top button