عه‌مار حه‌كیم بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی له هه‌ولێره
خواكوڕك
ئه‌مڕۆ شه‌مه عه‌مار حه‌كیم به‌یاوه‌ری شاندێكی هاوپه‌یمانی شیعی گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی لێكرا.
به‌پێی زانیاریه‌كان هه‌ر ئه‌مڕۆ شانده‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پرسی سه‌ردانی كردنی داهاتووی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و پرۆژه تایبه‌ته‌كه‌ی عه‌مار حه‌كیم تاتوێ ده‌كه‌ن.
سه‌ردانی ساڵی رابردووی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و دیدار و چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ حیدر عه‌بادی و به‌رپرسانی دیكه‌ی شیعه‌ی عێراقی، لێكنزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری دروست كردن له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
پرۆژه‌كه‌ی عه‌مار حه‌كیم له‌ژێرناونیشانی پڕۆژەی “رێککەوتنی سیاسی” به‌شێكه له‌و هه‌ڵمه‌ته سیاسیه‌ی نێو لایەنە عێراقییەکان كه عەممار حەكیم بۆ ئاشتبوونەوە و لێک‌نزیک کردنەوەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق خستوویه‌ته نێو گۆڕەپانی سیاسی عێراق.
پرۆژه‌كه به‌ئاگاداری هه‌ریه‌كه له ئێران و ئوردن پێشنیاركراوه و پێشتر گفتوگۆی لەسەركراوە و پەسەندكراوە، له ئێشتاشدا عه‌مار حه‌كیم ده‌یه‌وێت له‌خولێكی سه‌دانی سیاسی‌دا بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه عێراقیه‌كان خاڵه‌كانی نێو پرۆژه‌كه شی بكاته‌وه.