میدیاكانی سلێمانی لێدوانێی سۆڤینیەك دەكەنە مانشێتی سەرەكیان
عالبە نوسێف ئەندامی پەرلەمانی عێراق و كەسێكی دژە كورد لە بەغدا دەلێت، كورد هۆكاری سەرەكی قەیرانەكانی عێراقە، ئەوە كوردە قەیرانی دارایی بۆ عێراقیەكان دروست كردووە”.
بەڵام ئەوەی بۆتە جێگای سەرسورمانی چاودێرانی سیاسی گواستنەوەی ئەو هەواڵەیە لە بەشێك لە میدیاكانی سلێمانی داو چاودێران لەو بارەیەوە دەلێن، عالیە نوسێفی نەك هەر شۆڤینیە بەڵكو ئافرەتێكی هەموو ژیانی خۆی لەدژایەتی كورد و كوردستاندا سەرف كردووە”.
چاودێرانی سیاسی لەبارەی لێدوانەكەی و گواستنەوەی میدیاكانی سلێمانی بۆ خەڵكی كوردستان دەرخەری ئەوەیە كە ئاماژە سیاسیەكان بۆ ئەوەن بەرەو تەسلیم بوون بەجاشایەتی تەواو دەچێن چونكە چونكە بەغدا دوای ئەو دۆخەی پەرلەمانی عێراق و شكاندنی تەوافقی سیاسی ئیتر تەنها رێگا بۆ ئاماژەكانی پشت گواستنەوەی ئەو هەڵە تەنها جاشایەتیەكی رووتە چونكە ئەو جۆڕە سیاسەتە ئیتر لە كوردستان رێگایەكی لەبەردەم دا نیە یان بوونە جاش و كۆتایی هێنان بەهەموو شت یان گەرانەوە بۆ بەرەی نەتەوە و گەلی كوردستان بەڵام گواستنەوەی ئەو لێدوانە ئەگەر بەئامانج بێت، دەرخەری ئەوەیە كە ئەوان بۆ وەها دۆخێك ئامادەن لەگەڵ بەغدا با ئاراستەی جاشبوونێكی رووتیش”.
عالیە نوسێڤی دەلێت، كورد هۆكاری سەرەكی ئەو قەیرانەی بەغدایە، واتا ئەوە كوردە قەیرانی عێراقی دروست كردووە، ئەوەش بە ئاشكرا لە میدیاكانی سلێمانی دا گواستراوەتەوە”..