باباشێخی نوێی كوردانی ئێزدی دانرا
بریكاری میری كوردانی ئێزدی ئاشكرای كرد، كە میری ئێزدییان لەگەڵ جڤاتی رۆحانی و ریشسپییانی ئێزدی، بابا شێخی ئێزدییان دانا.
ئەمڕۆ شەممە، جەهوەر عەلی بەك، بریكاری میری كوردانی ئێزدی بۆ بەدەزگا میدیاییەکانی ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ لە دهۆك، میری ئێزدییان لەگەڵ جڤاتی رۆحانی و ریشسپییانی ئێزدی، دوای گفتوگۆكردن شێخ عەلی بابا شێخ، وەك بابا شێخی ئێزدیان دانا.
ئەوەی شیاوی باسە، دانانی بابا شێخی ئێزدییان دوای كۆچی دوایی خرتۆ حاجی ئیسماعیل، بابا شێخی پێشوو بوو، كە لە ١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢ لە تەمەنی ٨٧ ساڵاندا لە هەولێر كۆچی دوایی كرد.