رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی : دۆناڵد تره‌مپ فه‌رمان به‌كرده‌یه‌كی سه‌ربازی له‌دژی ئێران دەدات

رۆژنامه‌ی ئۆرشه‌لیم پۆستی ئیسرائیلی، پێشبینی كردووه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا فه‌رمان به‌ كرده‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ دژی ئێراندا بكات، یانیش چرای سه‌وز بۆ ئیسرائیل هه‌ڵبكات تا ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام بدات.

رۆژنامه‌‌كه‌ ده‌ڵێت: گومانی تێدا نییه‌ كه‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كی گه‌وره‌ سه‌باره‌ت به‌ ئێران هه‌یه‌،ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئه‌لیۆت ئه‌برامز، گه‌وره‌ نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆكاروباری ئێران بۆ گفتۆگۆكردن له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌تانیاهۆ،له‌ ئیسرائیل بووه‌.

وابڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو مایك پۆمپه‌یۆ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانێكی هاوشێوه‌ بكات و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ بۆ درێژدان به‌ گفتوگۆكان بمێنێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌فیف كۆخافی، سوپاسالاری ئیسرائیل له‌گه‌ڵ مارك میلی،سوپاسالاری ئه‌مریكا له‌رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ گفتوگۆیان كردووه‌.

Back to top button