سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان: ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆری نه‌وت له‌ لایه‌ن په‌كه‌كه‌ و ده‌نگدانی په‌رله‌مانی عێراق دژ به‌ كورد لێدان و به‌ ئامانجگرتنی قووتی خه‌لكی كوردستان بوون

دوای ئه‌وه‌ی پارتی كرێكاری كوردستان (په‌كه‌كه‌) بۆری فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی ته‌قانده‌وه‌، كه‌ بووه‌ مایه‌ی وه‌ستانی پرۆسه‌ی به‌ بازاڕی كردنی نه‌وتی هه‌رێم و له‌ لایه‌كی دیكه‌ تێچووی چاككردنه‌وه‌ی بۆریه‌كه‌ زیانی ماددی زۆری له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، سكرتێری حزبێكی كوردستانیش رایده‌گه‌یێنیتته‌قاندنه‌وه‌ی بۆریه‌ نه‌وته‌كه‌ به‌ ئامانج گرتنی خه‌لكی كوردستان بوو.

 

بەڵێن عەبدوڵا، سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕیی نه‌وتی كوردستان خراپ بوو، لێدان بوو له‌ قووتی خه‌ڵكی كوردستان، ئەم ڕووداوە لەگەڵ بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق، بۆ به‌ ئامانجگرتنی خه‌ڵكی كوردستانه‌.

 

ئه‌و لێدوانه‌ی سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان داوی ئه‌وه‌هات كه‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ یاسای وه‌رگرتنی قه‌رز زۆرینه‌و كه‌مینه‌ی په‌رله‌مانی به‌كارهێنا كه‌ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی مه‌بده‌ئی شه‌راكه‌تی عێراقه‌ كه‌ حكومه‌تی فیدرالی له‌سه‌ر بیناكراوه‌

Back to top button