بۆ رێزگرتنی له سنوری عێراق وەزیری بەرگریی عێراق گهیشته تارانی پایتهختی ئێران
به مهبهستی گفتوگۆكردن له بارهی پهیوهندیهكانی نێوان عێراق و ئێران وەزیری بەرگریی عێراق، جومعە عناد گەیشتە تاران پایتەختی ئێران.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق (واع)بڵاویکردەوە کە وەزیری بەرگریی عێراق، جومعە عناد گەیشتووەتە تاران.
ئاشکراشیکردووە کە جومعە عناد لە سەردانەکەیدا بۆ تاران سێ بەرپرسی گرنگ لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێران تاوتوێ دەکات لەوانە، سەروەریی سنوور، ھاوکاریی سەربازی لەگەڵ ئاسایشی ناوچەکە.