بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به كۆبوونه‌وه‌ی حزبه‌كانی كوردستان نا ئارامه
خواكوڕك
ئاشتبوونه‌وه‌ی سیاسی و نیشتمانی له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مژارێكی گه‌رمی نێو لایه‌نه سیاسیه‌كانه و رۆژ دوای رۆژ حزبه‌كان زیاتر به‌ره‌و ئه‌و ئامانحه هه‌نگاو ده‌نێن، به‌ڵام بووتنه‌وه‌ی گۆڕان نایه‌وێت به‌بێ ئه‌و، پرسه‌كه پێشكه‌وتنن به‌خۆیه‌وه ببینێت.
له كۆتایی ساڵی رابردوو مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوای له‌لایه‌نه سیاسیه‌كان كرد كه كۆبوونه‌وه‌كان ده‌سپێبكه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستی ئاشتبوونه‌وه‌ی سیاسی و نیشتمانی، پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كه‌م لایه‌نی سیاسی بوو به‌ده‌م داواكه هات و گه‌ڕێكی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نه سیاسیه‌كان ئه‌نجامدا.
له ئێستادا سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌ستیان كردووه به كۆبوونه‌وه له نێوان خۆیان، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه بیروڕاكانیان لێك نزیكه، جگه‌له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جگه له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌نجام نه‌داوه و ته‌نها له‌رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه لێدوانی ناراسته‌وخۆ و دژی لێكنزیك بوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌دات.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ده‌ست میدیاكان كه‌وتووه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر جۆرێك بێت كۆبوونه‌وه‌ی ئێستای لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌ئامانج نه‌گاتة به‌تایه‌بت كه لێكنزیك بوونه‌وه‌ی زۆر له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی دروست بووه، و به‌جۆرێك له جۆره‌كان پاشگه‌زبۆته‌وه له وه‌ڵامدانه‌وه په‌یامه‌كه‌ی بارزانی.