له‌ هه‌رێمی كوردستا 500 پەرستاری زانكۆ و یاریدەدەری پزیشكی له‌و هه‌فته‌یه‌ داده‌مه‌زرێن

 

به‌ هۆی پێویستی كه‌رتی ته‌ندروستی به‌ كارمه‌ند و په‌رستار و یاریده‌ده‌ری پزیشكی، سەرۆکایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی لەسەر دامەزراندنی 500 کەس بۆ وەزارەتی تەندروستی دەرکرد، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ئەم هەفتەیە ڕێنمایی بۆ دامەزراندن دەردەچێت.

 

دكتۆر خالس قادر، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی له‌ باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: لەلایەن سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە فەرمانی دامەزراندن بۆ 500 كەس دەرچووە، ئەوانیش هەموویان پەرستاری زانكۆ و یاریدەدەری پزیشكین و لەسەر میلاكی وەزارەتی تەندروستی دادەمەزرێن.

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی ئاماژه‌شی به‌وه‌كردووه‌ كه‌  ئەم هەفتەیە ڕێنمایی لەبارەی دامەزراندنی ئەو 500 کەسە دەردەچێت و بەگوێرەی ڕێنماییەکان، دەرچووانی ئەو دوو بەشە دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن پڕ بکەنەوە.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ وەزارەتی تەندروستی پێویستی بە كادری تەندروستی و پزیشك هەیە بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتییان.

Back to top button