وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به وه‌كاڵه‌ت سوورین له‌سه‌ر كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فغانستان
دوای ئه‌وه‌ی دۆنالد ترمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌ی له كاره‌كه‌ی دوورخسته‌وه كه‌سێكی دیكه‌ی وه‌ك وه‌یزری به‌رگری ئه‌مریكا له وه‌كاله‌ت راسپارد، میدیاكانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند تره‌مپ به‌و پلانه‌ی ده‌یه‌وێت هێزه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بكشێنێته‌وه، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكاش به وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند كه سوره له‌سه‌ر كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا.
كریستۆڤه‌ر هیل وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له وه‌كاله‌ت له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه كه له‌سه‌ر په‌له‌كردن له كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سووره.
هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به وه‌كاله‌ت راشیگه‌یاند كه هه‌وله‌كانی چر ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا هه‌نگاو به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه‌یان بهاوێژن