جێمس جێفری: “ھەڕەشەکانی داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ھێشتا لە ئارادایە

 

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، جێمس جێفری کە لەم مانگەدا دەستبەرداری ئەرکەکەی دەبێت رایگەیاند کە ھەڕەشەکانی داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، ھێشتا لە ئارادایە و ئەوە کارێکی زۆر جیددیە.

رۆژنامەی مۆنیتۆر-ی ئەمریکی لە زمان جێمس جێفری رایگەیاندووە: “ئەگەر ھەیە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا دابخات، ئەگەر حکوومەتی عێراق سنوورێک بۆ ئەو ھێرشانە دانەنێت کە دەکرێنە سەر نێردە و ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق”.

جێمس جێفری ئەوەشی گوتووە: “ھێشتا پرسی داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە ئارادایە و ئەوە کارێکی زۆر جیددیە”.

لە ماوەکانی رابردوودا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ھۆشداری دابوو لەوەی باڵیۆزخانەکەیان لە عێراق دادەخەن، ئەگەر سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ھەوڵی زیاتر نەدات بۆ وەستاندنی ئەو ھێرشە مووشەکیانەی کە دەکرێنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق.

Back to top button