پە‌یمانگای توێژینە‌وە‌ی واشنتن : ئە‌مریكا دە‌بێت ھە‌ڵوێستی ھە‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌بێت دووباره‌ بوونه‌وه‌ی خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ره‌

دوای ئه‌وه‌ی شیعه‌و سونه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ كاتی په‌سه‌ند كردنی یاسای وه‌رگرتنی قه‌رز جارێكی دیكه‌ به‌ یاسا مووچه‌ و ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌یی كه‌ له‌ به‌غدا ده‌هات بری، نووسه‌رێكی دیاری ئه‌مریكی رایده‌گه‌یێنێت ئە‌مریكا دە‌بێت ھە‌ڵوێستی ھە‌بێت.
مایكل نایتس، توێژە‌ر لە‌ پە‌یمانگای واشنتن ھۆشداری لە‌سە‌ر دوا پێشھاتی بڕینی بودجە‌ و موچە‌ی كوردستان دە‌دات و ده‌نووسێت: خەرجیی کوردستان (١.٠٨) ملیارد دۆلارە، لەمە ٧١٠ میلیۆن دۆلار خەرجی مووچەیە. لە‌ داهاتی هەرێم، ١٠٠ میلیۆن دۆلار داهاتی نەوتییە.
٢٦٨ میلیۆن دۆلار لە بەغداوە دێت. ٣٩٦ میلیۆن دۆلار داهاتی نەوتییە.

هه‌روه‌ها ئه‌و نووسه‌ره‌ی ئه‌مریكا كه‌ بۆ زۆر شت گوێی لێ گیراوە‌. ده‌نووسێت یاسای تازەی پە‌رلەمانی عێراق (٢٦٨) ملیۆنی بەغدا بەردەوام دەبێ. بە‌ڵام بە‌مە‌رجێك دە‌بێ سێ لەسەر چواری داهاتی نانەوتیی کوردستان بچێتە بەغدا. لەم داهاتە کوردستان (٢٥) میلیۆن دۆلاری بۆ دەمێنێتە‌وە‌. واتا (٣٩٦) میلیۆن دۆلار داهاتی نەوتی کوردستان دەچێتە بەغدا.

هه‌روه‌ها ده‌شلێت: ئەگەر پیادە بکرێ داهاتی کوردستان دەبێتە (٢٦٨) ملیۆن لە بەغداوە (وە‌ك پێشوو) و (٢٥)ملیۆن دۆلاریش داهاتی نێوخۆیی، ئێستا حکومەتی ھە‌رێم (٣٠%) كورتھێنانی لەنێوان خەرجی و داهاتدا ھە‌یە‌، بە‌ڵام ئەوکات دەبێتە (٧٠%). ئەمە واتا داڕمانی ئابووری.
مایكل نایتس ده‌شنوسێت ئەگەر ئە‌مریکا پشتی کورد نەگرێ، دەبێتە خیانەتێک لە ئاستی خیانەتی (١٦)ی ئۆکتۆبە‌ردا. چونكە‌ کوردستان بەلانی کەمەوە پێویستی بە (٨٠٠) مانگانە‌ ملیۆن دۆلارە.ئە‌گە‌ر حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان تێكبشكێت، ئامانجە‌كانی ئێران و گرووپە‌كانی بە‌دی دێت و لەڕووی سیاسییەوە ئەم کارە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لەلایەن گروپەکانی سەر بە ئێران بە تایبەت کەتائیبی حیزبوڵلا و میلیشیا شیعییە‌كان دە‌قۆزرێتە‌وە‌. بە‌وە‌ش ھاوپە‌یمانێكی ئە‌مریكا لە‌ ناوچە‌كە‌ لە‌دە‌ستدە‌چێت.
هه‌روه‌ها ده‌شلێت: بە‌غدا دە‌رفە‌ت و ئامرازی ناوخۆ و دە‌رە‌كیی زۆری لە‌بە‌ردە‌ستە‌ بۆ خۆگونجاندن، بە‌ڵام كورد ئە‌و دە‌رفە‌تانە‌یان نیە‌ بۆیە‌ پێویستە‌ ئە‌مریكا بە‌خێرایی ھە‌ڵوێست بە‌رانبە‌ر بە‌غدا وە‌رگرێت و فشار بكە‌ بۆ جێبە‌جێكردنی مافە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان و چاكسازییە‌كی ڕیشە‌یی و خێرا لە‌لایە‌ن حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستانە‌وە‌.
لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌دا ئە‌مریكا پێویستە‌ پارتی و یە‌كێتی ئاگاداربكاتە‌وە‌ پێكە‌وە‌ كاربكە‌ن و بە‌رانبە‌ر بە‌غدا یە‌كھە‌ڵوێست بن.
سە‌رچاوە‌:
Back to top button