ئیبراهیم عوسمان تهمهن 39 ساڵ 4 مانگ بهر له ئێستا بوو به سهرۆكی شارهوانی سمیلان ئهمڕۆ به كۆرۆنا گیانی له دهستدا
دوای تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوهی 10 رۆژ ئێوارهی ئهمڕۆ سهرۆكی شارهوانی سمیلان له سنوری قهزای چۆمان به هۆی كۆرۆنا گیانی له دهستدا و لهو بارهیهوه وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم راگهیێندراوێكی بڵاوكردهوهو رایگهیاند ئەمڕۆ شەممە ئیبراهیم عوسمان، سەرۆكی شارەوانیی سمیلان لە سنوری قەزای چۆمان، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر کۆچی دواییکردوە و پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەکەی دەکەن.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ئیبراهیم عوسمان، سەرۆكی شارەوانیی سمیلان، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر-مان پێگەیشت، خوالێخۆشبوو كەسێكی دڵسۆز و چالاك بوو، لە راپەڕاندنی ئەركەكەیدا وەك سەرۆكی شارەوانیی سمیلان.
ههروهها له راگهیێندراوهكهی وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزارداهاتووه ، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی كەسوكاری خوالێخۆشبوو ئیبراهیم عوسمان دەكەین و لە خوای گەورە داواكارین خوالێخوشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە خانەوادەكەی و هاوڕێكانی و هەموو لایەك ببەخشێت.