ساڵی داهاتوو پرۆژەی تێرمیناڵی نێودەوڵەتی دهۆک تەواو دەبێت

 

 

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی دروستكردنی تێرمینالی دهۆكی ده‌ست پێكرد، بڕیارە ساڵی داهاتوو پرۆژەكه‌ تەواو ببێت و بەتەواوبوونی پرۆژەکەش نزیکەی هەزار هەلی کار بۆ خەڵکی پارێزگای دهۆک دابین دەبێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پارێزگای دهۆك رایگه‌یاندووه‌ كه‌ پرۆژەی تێرمیناڵی نێودەوڵەتی دهۆک لەسەر رووبەری 273 هەزار مەتر دووجار دروست دەکرێت و یەکەمین پرۆژەی وەبەرهێنانە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان کە لەلایەن کەرتی تایبەتەوە ئەنجام دەدرێت.

هه‌روه‌ها راشی گه‌یاندووه‌ كه‌ پرۆژەکە لە تێرمیناڵ و گۆڕەپانی وەستانی پاس، تاکسی و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر پێکدێت، لەگەڵ 56 کۆگای (حشک) و 55 پێشانگای سەردەمی ئۆتۆمبێل و هۆتێلێکی پێنج ئەستێرە و بانزینخانەیەک. بەتەواوبوونی پرۆژەکە هەزار هەلی کار بۆ خەڵکی پارێزگای دهۆک دابین دەبێت و ئێستاش زیاتر لە 300 کرێکار کاری لێدەکەن و لە 80%ی کارەکانی پرۆژەکەش تەواو بووە.

 

Back to top button