یاسای قەرزی عێراق دووبارەكردنەوەی رووخانی یوگسلافیایە و عێراق لەكۆتایی دا دابەش دەكات
چارەنووسی عێراق بەهۆی قەرزە دەرەكیەكانی لە دوو بارە بوونەوەی یۆگسلافیا دەچێت، بەگوێرەی زانیاریەكان” حكومەتی عێراق لەبەرامبەر پێدانی قەرز لەلایان بانكی نێودەوڵەتیەوە، مەرجێكی قورسی قبوڵكردووە، ئەویش لەرەهەند دانانی بیرە نەوتیەكانی بەسرایە، ئەگەر حكومەتی عێراق نەتوانێت قەرزەكە بداتەوە بانكی نێودەوڵەتی دەتوانێت دەست بەسەر بیرە نەوتیەكانی بەسرا دابگرێت”.
چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە ئەو دۆخەی عێراق دووبارە بوونەوەی هەمان سیناریۆی یوگسلافیایە، یۆگسلافیا پێش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی و تایه‌فی دابه‌ش بكرێت، یاسای قه‌رزی له په‌رله‌مانه‌وه تێپه‌ڕاند و كه‌وته ژێر قه‌رزێكی زۆره‌وه، مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی به قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی دابین ده‌كرد. یۆگسلافیا قه‌رزێكی زۆری كرد و دواتر توانای دانه‌وه‌ی نه‌بوو، ئینجا بانكی نێوده‌وڵه‌تی مه‌رجه‌كانی خۆی به‌سه‌ر یۆگسلافیا سه‌پاند سه‌ره‌تا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مووچه‌ی ٧٠٠ هه‌زار مووچه‌خۆر و زۆری كۆمپانیاكانی حكومه‌تی داخست و ده‌ستی به‌سه‌ر بانگی نیشتمانی یۆگسلافیادا گرت و ته‌واوی كۆمپانیا و كارگه‌كانی یۆگسلافیادا گرت، له ئه‌نجامدا ئابوری ئه‌و وڵاته داڕما و پاره‌كه‌ی هیچ به‌هایه‌كی نه‌ما. ئینجا ته‌واوی ناوچه‌كانی یۆگسلافیا ئۆتۆماتیكی جیاده‌بوونه‌وه و ئاره‌زوومه‌ندانه ئه‌و وڵاته دابه‌شكرا له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه و تایه‌فی (سلۆڤینیا، دواتر كهرواتیا و ئه‌وانی تر به‌دوایه‌وه) جیابونه‌وه و دابه‌شكرا.
هەروەها چاودێرانی سیاسی پێشیان وایە، دووبارە هەمان دیمەن دەبینرێت لەعێراق و بەهەمان رێگا دا دەروات عێراق كە یوگسلافیا پێدا تێپەری، بەپێی قەرزەكەی عێراق بانكی نێوده‌وڵه‌تی مه‌رجی به‌سه‌ر عێراقدا سه‌پاندووه سه‌ره‌تا مانگانە سێ ملیۆن دۆلار سو‌و ده‌چێته سه‌ر ئه‌و قه‌رزه‌ی عێراق كردویه‌تی، ئه‌وە جگه له‌وه‌ی ٧٠ ملیار دۆلاره‌ی قه‌رزاری ده‌ره‌كییه و ٣٥ ملیار دۆلار قه‌رزاری ناوخۆییه، قورسترین مه‌رجه‌كانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عێراق له به‌رانبه‌ر قه‌رز ڕههن كردنی گشت بیره نه‌وت و غازه له به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌رزانه‌ی كردویه‌تی،
بەگوێرەی زانیاریەكانیش” نه‌وتی به‌سرا خراوه‌ته ڕه‌هنی بانكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، ئەمەش زۆرلەیەكچوونێكی سەرەتای یوگسلافیایە”.