ئیتر بەغدا لەناوەخۆی كوردستانیش بێ منەت بوو لەمەو بەدوا یاساكان بە زۆرینەو كەمینە تێدەپەرێنێت
جگە لە پارتی هیچ یەكێك لە حزبەكان ئامادە نەبوون هەڵوێست بنوێنن بەرامبەر بە بەغدا و لەدواین راگەیاندراوێشدا یەكێتی داوای دواخستنی كۆبوونەوەی (سێ سەرۆكایەتیەكەی كردوو) ئەمەش بووە دەرفەتێكی زێرین بۆ لایانە شیعەكان كە ئیتر هەموو یاسایەك لە پەرلەمانی عێراق بەزۆرینە و كەمینە تێپەرێنن”.
بەگوێرەی زانیاریەكان یەكێتی و لایانەكانی تر ئامادە نەبوونە بەهیچ شێوەیەك هیچ هەڵوێستك لەبەرامبەر بەغدا بگیرێتە بەر و دژی هەر هەڵوێستێك بوونە كە بەرامبەر بەغدا ئەنجام بدرێت”.
سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن یەكێـتی و كۆی لایانەكانی تر جگە لە پارتی ئامادە نین هیچ هەڵوێستێك بەرامبەر بە بەغدا بگرنە بەر ئەوەش بۆتە مەترسیەكی گەورە بەسەر هەرێمی كوردستان چونكە تەوافق شكاو لەمەو بەدوا بەغدا بەزۆرینە و كەمینە تێیدەپەرێنێت”.
لەو بارەیەوە سەرچاوەیەكی نزیك لە پارتی دەلێت، ئەو هەڵوێستەی لایانەكانی تر ئیتر كۆتایی بە تەوافق لە بەغدا دەهێنێت، چونكە بەغدا ئەوەی بۆ بچێتە سەر هیچ گەرانەوەیەكی نابێت بۆ تەوافقی سیاسی بەمەش هیچ واتایەك بۆ كورد نامێنێتەوە لە بەغدا بێت”.