یه‌كگرتووی ئیسلامی وه‌ڵامی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌داته‌وه‌

خواكوڕك

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موومان به‌شدارین له‌دروست بوونی ئه‌م بارودۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌بێت به‌ هه‌مووان چاره‌سه‌ری بكه‌ین.

سەڵاحەدین محه‌مه‌د بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتوو له‌میانی به‌شداری كردنی له‌ كۆبوونه‌وه‌یك له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، هه‌ندێك لایه‌ن سیاسه‌ت به‌ عینادی ده‌كه‌ن و ئه‌وانی دیكه‌ش به‌ پاشكۆ ناو ده‌هێنن.

سەڵاحەدین بەهادین له‌باره‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌شڵێت، ئێمه‌ هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ سیاسه‌تێكی سه‌ربه‌خۆمان هه‌یه‌ و پاشكۆی هیچ لایه‌نێك نین به‌ڵام پێوسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌یه‌كتری نزیك ببنه‌وه‌.

رۆژی 28/1/2017 جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سوڕبوونی خۆی له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی دووپات كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ هیچ له‌ هه‌ڵوێسته‌كانیان ناگۆڕێت.

Back to top button