عەلی حەمە ساڵح:داهاتی یەك مانگی قاچاخچیەتی لە باشماخ 45 ملیۆن دۆلار بووە

عەلی حەمە ساڵح ئەندام پەرلەمانی كوردستان لەسەر فراكسیۆنی گۆڕان لە هەژماری تایبەتی خۆی دەنووسێت”لە باشماخ مانگی پێشوو ٤٥ ملیۆن دۆلار( چوار ھەزارو ٥٠٠ دەفتەر) دەستکەوتی قاچاخچێتی بوو”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی عەلی حەمە ساڵح لە سلێمانی بەھەزاران دۆنم بەناوی ھێزی ئەمنی و چەکدار داگیرکراوەو مەتر مەتر بەدەیان ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

هەروەها عەلی حەمە ساڵح ئاماژە بەوەش دەكات” یەکێک زەوی ئەم شارە داگیربکات! ڕۆژانە خەریکی قاچاخچێتی بێت بەسەر خەڵکەکەی! چۆن دەتوانێت خزمەتی ئەم شارە بکات!! دەشنووسێت”باشترین خزمەتێک بە سلێمانی بکەن کۆتایھێنانە بە قاچاخچێتی و ھەڵوەشاندنەوەی داگیرکردنی ھەزاران دۆنم زەوی بەناوی پێشمەرگەو ھێزی ئەمنی.
Back to top button