چاودێرانی سیاسی دەستەواژەی تاوانە پارەی نەوتی بەسرا بۆ هەرێمی كوردستان بێت ئەی پارەی نەوتی هەولێر بۆ بۆسلێمانی بێت
لە ئێستادا بەشێكی زۆری فراكسیۆنەكانی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتووش باس لەوە دەكەن كە تاوانە داهاتی نەوەتی بەسرا، وەك ئەوەی ئێمە لەناو بازرگانی دابین، دەلێت بۆ بۆ هەرێمی كوردستان بێت، ئەگەر بەو بەراوردە بێت ئەی كەوایە تاوانیشە نەوتی هەولێر و دهۆك بۆ داهاتەكەی بۆ سلێمانی بێت؟ ئەم ئەقلیەتە بۆتە بابەتی سەرەكی ناو تۆرە كۆمەڵایەیتەكان”.
چاودێرانی سیاسی لەو بارەیەوە دەلێن، حكومەتی عێراق تەنها 320 ملیار دینار دەنێرێت بۆ هەرێمی كوردستان ئەی ئەوەی تر چۆن تەواو دەكرێت لەكاتێكدا كوردستان پێویستی بەنزیكەی 800 ملیار هەیە بەس تەنها بۆ مووچە، ئەی خەرجی بۆ تەندروستی و پەروەردە و پرۆژە خزمەتگوزاریەكان، پرسیارەكە ئەوەیە ئەو پارەیە لەداهاتی چ شارێك و لە پارەی نەوتی چ شارێك دەبین دەكرێت”.
هەروەها چاودێرانی سیاسی ئەوە بیری خەڵك دەهێنەوە تەنها لەگۆڕینی كۆمپانیایەك بۆ كۆمپانیایەكی تر لە گواستنەوە غاز لە سنوری چەمچەماڵ رۆژانە تەقە لە تانكەرەكان دەكران كە غازیان دەهێنایە هەولێر، لەكاتێكدا داهاتی ناوەخۆی هەموو كوردستان لەلایان هەولێر و دهۆك دابین دەكرێت و ئەوە نەوتی هەولێر و دهۆكە داهات بۆ كوردستان دابین دەكات”.
چاودێرانی پێیان وایە ئەگەر بریارە لەسەر ئەو بنەمایە مامەڵە بكرێت لە ئاستی ناوەخۆدا بۆ چەواشەكاری رای گشتی كەوایە پرسیار ئەوەیە بۆچی داهاتی ناوەخۆی و نەوتی هەولێر و دهۆك بۆ سلێمانی بێت؟ لەكاتێكدا لە ئێستادا كۆی سنورەكانی باشماغ و پەروێزخان لە ئێستادا لەرێگا قاچاخ داهاتەكەی لەناو دەبرێت و لەناوەخۆی سلێمانیشدا داهاتەكەی بەسەر حزبەكان دابەش دەكرێت، كەوایە پرسیار ئەوەیە كوا داهاتی سلێمانی؟
چەواشەكاری رای گشتی خەڵك لەسەر بنەمایی دژایەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەرژەوەندی دەسەڵاتە گەندەڵەكەی بەغدا كە عێراقی دووچاری ئیفلاس كردووە لە ئێستادا بە قەرز مووچە دەدات، دەبێت ئەوەش بپرسرێت ئەی كوا داهاتی نەوتی كەركووك، كە لەدوای فرۆشتنی كەركووك ئەو ئەو داهاتە كەوتە دەستی حشدی شەعبی و گروپێك لەناو یەكێتی، پرسیار ئەوەیە كوا داهاتی نەوتی كەركووك.
بەگوێرەی زانیاریەكان لەمەو بەدوا لەسەر بنەمایی دابەشكاری عەداڵەت خوازە مامەڵە لەگەڵ داهاتەكانی ناوەخۆ دەكرێت، بۆ رێكخستنەوەی ئەو داهاتانەی كە لە هەرێمی كوردستان بەدەست دەگات، ناكرێت هی خۆم دەدزم و هی تۆش دەخۆم،
ئەگەر بەغدا لەرێگای دەمی ئێوەوە دەلێت ” داهاتی خۆم بۆخۆم هی تۆش دەخۆم” كەوایە پرسیار ئەوەیە، بۆچی بەغدا دەستبەرداری كوردستان نابێت، كەوایە دەبێت عێراقیش ئەوە روون بكاتەوە كوا داهاتی ناوچەكوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بە كەركووكیشەوە؟ یان بۆچی كوردستان بەشێك بێت لە عێراق كەوایە با عێراقیش دەستبەرداری ئەوە بێت بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان ماف و شایستە دارایەكان بەسەر شانی بەغداوە نەبێـت.
عەلی حەمە ساڵح لەدواین لێدوانی دا لەسەر لەناو بردنی داهاتی سلێمانی و بەفیرۆدانی زەوی لە سلێمانی لەسەر بنەمای دابەشكاری بەسەر دەزگا ئەمنیەكاندا دەنووسێت”لە باشماخ مانگی پێشوو ٤٥ ملیۆن دۆلار( چوار ھەزارو ٥٠٠ دەفتەر) دەستکەوتی قاچاخچێتی بوو! لەكاتێكدا دینارەك بۆ داهاتی هەرێمی كوردستان نەگەرایتەوە بۆ ئەوەی مووچە و خەرجی حكومەتی بۆ دابین بكرێت دەپرسین ئەوە بۆكوێ چوو؟
هەروەها عەلی حەمە ساڵح دەنووسێت”بەھەزاران دۆنم بەناوی ھێزی ئەمنی و چەکدار داگیرکراوەو مەتر مەتر بەدەیان ملیۆن دۆلار فرۆشراوە لە سلێمانی، پرسیار ئەوەیە ئەوە كێیە ئەو بریارەی داوە؟
ئەی كوا داهاتی 18 بیری نەوتی كەركووك كە ئێستا لەنێوان گروپە میلیشیاكان حشدی شەعبی و یەكێتی دا دابەش دەكرێت لەكەركووك”.