كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد
بڕیاره ئهمڕۆ سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لهبارهی یاسای قەرزی عێراقی كۆببنهوه و بڕیاری پێویست لهبارهی تێپهڕاندنی ئهم یاسایه له پهرلهمانی عێراق بهبێ كورد بدهن.
كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای هەرسێ دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، سەرۆكایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتیی پەرلەمان بەڕێوە دەچێت و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەر یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی عێراق دەكرێت كە بەبێ لەبەرچاوگرتنی خواستی نوێنەرانی هەرێمی كوردستان تێپەڕێندرا.
بەپێی یاساكە، ئەو بڕی ٣٢٠ ملیار دینارە بڕدرا كە حكوومەتی عێراق لە دوایین ڕێككەوتنیدا لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دابوو مانگانە بۆ فەرمانبەرانی بنێرێت.