له هه‌رێمى كوردستان 28 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، له هه‌رێمى كوردستان 571 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15/11/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته ڕوو و باس له‌وه كراوه، له 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له هه‌رێمى كوردستان 571 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 28 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٦٣)
١. پشکنین: (٥٦٦٣ پشکنینی نوێ)
• (٢١٤٤) هەولێر
• (٧٦١) سلێمانی
• (٢٤٥٤) دهۆك
• (٣١) هەڵەبجە
• (٢٢٣) گەرمیان
• (٥٠) ڕاپەڕین
•
٢. تووشبوو: (٥٧١ تووشبووی نوێ)
• (٢٣١) هەولێر
• (١٦١) سلێمانی
• (١٢١) دهۆك
• (٩) هەڵەبجە
• (٤٦) گەرمیان
• (٣) ڕاپەڕین
•
٣. چاکبوون: (٤٢٦ چاکبوون)
• (١٠٣) هەولێر
• (٢٥) سلێمانی
• (٢٣١) دهۆك
• (١٥) هەڵەبجە
• (٥٢) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
•
٤. مردن: (٢٨ مردن)
• (٥) هەولێر
• (٦) سلێمانی
• (٨) دهۆك
• (١) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٨) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٧٣٩٠٩٠ (٢٦٢٧٤٣ هەولێر، ١٦٩٠٢٥ سلێمانی، ٣٠٠٩٠٣ دهۆك، ٦٤١٩ هەڵەبجە)
تووشبوون ٨٩٦٠٠ (٣٢٧٥٩ هەولێر، ٢٥٨٩١ سلێمانی، ٢٨٠٨٧ دهۆك، ٢٨٦٣ هەڵەبجە)
چاکبوون ٥٥٢٨٢ (١٩٥٧١ هەولێر، ١٨٦٣٥ سلێمانی، ١٤٤٥٠ دهۆك، ٢٦٢٦ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣١٤٧٥ (١٢٤٠٣ هەولێر، ٥٨٧٧ سلێمانی، ١٣٠٧١ دهۆك، ١٢٤ هەڵەبجە)
مردن ٢٨٤٣ (٧٨٥ هەولێر، ١٣٧٩ سلێمانی، ٥٦٦ دهۆك، ١١٣ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٥ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠