هەندرێن لەزگین:1000 ملیار دۆلار لە عێراق دوای 2003 دیار نەماوە

هەندرێن لەزگین ئەندام پەرلەمانتاری كورد لە بەغدا و ئەندامی لێژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند 1000 هەزار ملیار دۆلار لە بەغدا بەس لە داهاتی نەوت دیار نەماوە گەندەڵی تێدا كراوە.

هەروەها هەندرێن لەزگین دەشلێت” ئەو هەزار دەفتەرەی كە باسم لێوەكرد بەس هی نەوتی عێراقە بەڵام داهاتی گومرگ و داهاتی دەروازەكان و داهاتی ناوەخۆی ئەوە كەس نازانێت چی لێدێت و بۆ كوێ دەچێت”.

هەندرێن لەزگین دەشلێت عێراق لە ئێستادا لە بەردەم دارمانێكی گەورەی ئابووری دایە لەجێگای داهات و نەوت چاكسازی تێدا بكرێت بەغدا دەست بۆ قەرز دەبات بۆ مووچە بەمەش لەداهاتوو دا عێراق تووشی دارمانێكی گەورە دەبێت”.

Back to top button