سهرۆكی ههرێم بێ هیوا بوونی خۆی لهدهسهڵاته یهك لهدوا یهكهكانی عێراق به شیعه راگهیاند
خواكوڕك
مهسعود بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان رایدهگهیهنێت، گەلی كوردستان لەدوای ڕووخانی بەعس هەموو هەوڵێكی داوە بۆ بنیاتنانی عێراقی تازە، بەڵام هەروەك قۆناغی پێشوو كار بۆ تێكدانی شەراكەت و پێشێلكردنی مافەكانی گەلی كوردستان و زاڵكردنی زمانی زۆرینە و دواجار بڕینی قووتی خەڵكی كوردستان كرا.
بهپێی ههواڵێكی مالپهڕی فهرمی سهرۆكایهتی ههرێم ئهمڕۆ شهمه 4/2/2017 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانێتیی نیشتیمانیی عێراقی كرد كە پێكهاتبوو لە عەمار ئەلحەكیم سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتیمانی و ژمارەیەك لە نوێنەر و سەركردەی پارتە سیاسییەكانی ناو هاوپەیمانێتیی نیشتیمانیی عێراقی.
له دیدارهكهدا عەمار ئەلحەكیم سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتیمانی لە وتەیەكدا پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی پێشمەرگە و سوپا و هێزەكانی عێراقی كرد لەبەرانبەر تیرۆریستانی داعش و یەكڕیزی و هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی سوپای عێراقی لە شەڕی ئازادكردنی موسڵ بەرز دهنرخێنێت.
هەروەها پێزانینیشی هەبوو بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی و سەرۆك وەزیرانی عێراقی لە سەركردایەتیكردنی شەڕی دژی داعش و ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ. لە درێژەی وتەكەیدا وێڕای ئاماژەدان بە مێژوو و ئەزموونی هاوبەشی لایەنەكان لە دژایەتیكردنی دیكتاتۆریو هەروەها تەحەدیات و ئەو دەرفەتانەی كە ئێستا لەبەردەم لایەنە عێراقییەكاندا هەیە.
جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە پێداچوونەوە هەبێت لە پەیوەندییەكانی نێوان لایەنە كوردستانییەكان و هاوپەیمانێتیی نیشتیمانی و خاڵە لاوازەكان و كەموكورتی و كێشەكان چارەسەر بكرێن و ئەوەیش لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی تەسویەی سیاسی و پێكهێنانی لیژنەی هاوبەشی سیاسی و حكوومی و حیواری بەردەوام بۆ لەیەكنزیككەوتنەوە و جێگیركردنی بنەما سەرەكییەكانی عێراقی تازە كە هەموو لایەك تێیدا هاوبەشن.
دهشڵێت، سەردانە مێژووییەكەی سەرۆك بارزانی و شاندی كوردستانی كرد بۆ بەغدا لە ئەیلوولی ڕابردوو و ڕایگەیاند كە هاتنیان بۆ كوردستان بەدواداچوونی دەرئەنامەكانی سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدایە. ئەوەیشی باس كرد كە ئەزموونی هەماهەنگیی سەربازی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقی و شەڕی تیرۆر و مێژووی خەباتی هاوبەش پاڵنەری سەرەكین بۆ لەیەكترنزیكبوونەوە و چارەسەركردنی كێشەكان.
لهبهرامبهردا سهرۆكی ههرێم، سوپاسی شاندی میوانی كرد و لە وتەیەكدا باسی لەو نەهامەتییانە كرد كە لە لایەن حكوومەتەكانی عێراقی بەسەر گەلی كوردستاندا هاتووە لە قۆناغی دروستبوونی عێراق هەتا ڕووخانی ڕژێمی بەعس و ئاماژەیشی بەو پێشێلكارییانە كرد كە لەدوای 2003 دەرهەق بە گەلی كوردستان كراوە.
جەختی لەوە كردەوە كە گەلی كوردستان لەدوای ڕووخانی بەعس هەموو هەوڵێكی داوە بۆ بنیاتنانی عێراقی تازە، بەڵام هەروەك قۆناغی پێشوو كار بۆ تێكدانی شەراكەت و پێشێلكردنی مافەكانی گەلی كوردستان و زاڵكردنی زمانی زۆرینە و دواجار بڕینی قووتی خەڵكی كوردستان كرا.
بارزانی ئەوەیشی خستەڕوو كە ئەم هۆكارانە بوو بە هۆی نەمانی متمانە و قووڵبوونەوەی كێشەكان، بۆیە هەر چارەسەرێك هەبێت دەبێ بەشێوەیەك بێت كە كۆتایی بە سەرهەڵدانەوەی كارەسات و نەهامەتییەكان لەدژی گەلی كوردستان بێت.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە تێبینی و بۆچوونی پارتە سیاسییەكانی ناو هاوپەیمانێتیی نیشتیمانییان لەبارەی بارودۆخی سیاسی و چۆنییەتیی چارەسەركردنی كێشەكان و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا خستەڕوو.