بەرهەم ساڵح پرۆژە یاساكە كە دژی كورد تێپەرێنرا واژوو دەكات
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە بەرهەم ساڵح سەرۆكی كۆماری عێراق لەسەر پشكی كورد بەفشاری كوتلە شیعیەكان و هەرەشە دوورخستنەوەی لە پۆستەكەی ناچاری دەكەن كە واژوو لەسەر پرۆژە یاساكە بكات، بۆ ئەوەش داوای كەمێك كاتی كردووە تا رای گشتی چاو نەخەنە سەر ئەو لەناوەخۆی كوردستاندا”.
بەگوێرەی زانیاریەكان هەر لەسەرەتاوە بەرهەم ساڵح رای خۆی لەبارەی پرۆژە یاساكە ئاشكرا كردووە، بەڵام بەفشاری لایانی شیعە و ئێران ناتوانێت پرۆژە یاساكە واژوو نەكات بۆ ئەوەش هەم یەكێتی و هەم لایانەكانی تر كە پشكیان لە سەرۆكایەتی كۆمار هەیە، بە راوێژكار تێیدا بەشدارن دەستیان كرد بە بەلارێدا بردنی رای گشتی كوردستان بۆ ئەوەی چاوەكان نەكەوێتە سەر بەرهەم ساڵح
سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە بەرهەم ساڵح بە فراكسیۆنە شیعەكانی گوتووە رێگای پێ بدەن بۆ چەند رۆژێك تا چاوی رای گشتی خەڵك نەكەوێتە سەری بۆ واژوو كردن، ئەوەش بوو وای كرد لایانەكانی تر راسپێردران بۆ ئەوەی بابەتەكە لە هەستی نەتەوەی بۆ داژایەتی هەرێمی كوردستان بگۆڕن بۆ ئەوەی چاوەكان نەكەوێتە سەر بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق لەسەر پشكی كورد”.