نێچیرڤان بارزانی: هەموو بەڵگەكان لەبارەی رێكەوتن لەسەر نەوت دەخەینە روو بۆ رای گشتی كوردستان و عێراق

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی نەوتی كوردستان رایگەیاند، رێكەوتن لەسەر نەوت هیچ ئەسڵ و ئەساسی نیە، ئێمە چەندین جار لەگەل بەغدا رێكەوتووین لەسەر نەوت و داهاتیش هەموو باڵگەكانیش لەبەر دەستە، بۆ رای گشتی كوردستان و عێراق دەخەینە روو”.

هەروەها نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەشلێت، ئێمە لەگەل بەغدا تەفاهومی دۆخەكە دەكەین، بەڵام پرسیاركە ئەوەیە ئایا هەرێمی كوردستان و هاوڵاتیانی ئەو هەرێم چۆن خۆیان بە خەڵكی عێراق بزانن لەكاتێكدا ئێوە بەم شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ بكەن”.

لەبارەی شنگال و رێكەوتنی شنگال نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند” دەستخۆشی لە بەرێز مستەفا كازمی دەكەین، بۆ ئەو رێكەوتنە و لەبارەی ئەوەش كە گوایە ئەو تۆڵەی رێكەوتنی شنگالە، سەرۆكی هەرێم كوردستان گوتی ( ئێمە تەمەناناكەین ئەوە بێت)

 

Back to top button