په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆ له‌باره‌ی پێشهاتی په‌سه‌ندكردنی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی عێراق ده‌كات

به‌ئاماده‌بوونی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌پێشهاتی په‌سه‌ندكردنی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی فیدراڵی و پلانی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ ده‌كات.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (10)ی ئاساییی خولی پایزه‌ی رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/11/17ی راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

به‌رنامه‌ی كار..

به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57)، له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (10)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆی رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2020/11/17، به‌مشێوه‌یه‌ بێت:

گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌پێشهاتی په‌سه‌ندكردنی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی فیدراڵی و پلانی هه‌رێمی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.

Back to top button