كازمی: پابەندین بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق جەخت لەسەر بەرێوەچونى هەڵبژاردنى پێشوەخت لەوادەى دیارى کراوى خۆیدا دەکاتەوە.

کازمى لەمیانى کۆبونەوەى لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانى ئەنجومەنى کۆمسیارانى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، حکومەت پابەندە بە بەرێوەچونى هەڵبژاردنى پێشوەخت لەوادى دیاریکراوى خۆیدا.

ئەوە لەکاتکدایە رۆژى شەشى حوزەیرانى ساڵى داهاتو بۆبەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى پێشوەخت لە عێراق دیاریکراوە.

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاندوە، ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەخت یەکێکە لە ئەرکەکانى کابینەکەى، هەرەوها داواکارى خۆپیشاندەرانى عێراقیشە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووه‌ کە مستەفا کازمی بەڵێنی داوە کە بەزووترین کات داواکاریی و پێداویستییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان دابین بکات بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو ئەرکە مێژووییە ئەنجام بدات.

Back to top button