رۆژنامه‌نووسێكی شنگاڵ: په‌كه‌كه‌ ته‌نها له‌ مانگی رابردوو 12 منداڵی خوار 18 ساڵی له‌ شنگاڵ رفاندوون كه‌یه‌كێكیان ته‌مه‌نی ته‌نها 12 ساڵه‌

 

له‌ داوی ئه‌وه‌ی شنگاڵ له‌ لایه‌ن ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئازادكرا، په‌كه‌كه‌ چه‌ند بنكه‌و باره‌گایه‌كی له‌ نێو شنگاڵ و خانه‌ سۆرو تلعوزێر كرده‌وه‌ زۆربه‌ی باره‌گاكانی له‌ نێو دامو ده‌زگا حكومیه‌كانی شنگال كرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌ تا ئێستا زۆربه‌ی دام و ده‌زگا فه‌رمیه‌كان له‌ شنگاڵ نه‌كراونه‌ته‌وه‌ به‌ هۆی نه‌بوونی جێگا، رۆژنامه‌نووسێكیش ده‌نووسێت په‌كه‌كه‌ خراپتری له‌ داعش به‌سه‌ر هێناین منداڵی خوار 18 ساڵی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت و ده‌یان رفێنێت.

ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ بۆ سه‌ڵامه‌تی گیانی نه‌یویست ئاماژه‌ به‌ ناوی بده‌ین له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ ده‌زگای میدیای خواكوڕك نووسیویه‌تی په‌كه‌كه‌ گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه‌ له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ چونكه‌ هیچ یه‌ك له‌و خێزانانه‌ ناتوانن منداڵه‌كانیان له‌ ماڵه‌وه‌ جێ بهێلن، په‌كه‌كه‌ ده‌یان رفێنێت و هه‌ڵیان ده‌خه‌له‌تێنێت.

هه‌روه‌ها ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌  نووسیه‌یتیشی:  كه‌ ته‌نها له‌ مانگی رابردوو 12 خێزانی شنگاڵ له‌ ئیداره‌ی ناوچه‌كه‌ سكالایانكردووه‌ كه‌ منداڵه‌كانیان له‌ لایه‌ن په‌كه‌كه‌ رفێندراون كه به‌ پێی به‌دوا داچوونه‌كانمان 10 له‌و منداڵانه‌ له‌ خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵیت ته‌نانه‌ت یه‌كێكیان كچێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵانه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شلێت دوێنێ هاواری دایكێك بۆ كچه‌ 12 ساڵانه‌كه‌ی ده‌گه‌یشته‌ ئاسمان كه‌چی په‌كه‌كه‌ پێیانی گوت له‌ لای ئێمه‌ نیه‌ به‌لكو چووه‌ په‌روه‌رده‌ وه‌ربگرێت

Back to top button