په‌كه‌كه‌ ده‌ستی به‌ ده‌ستگیر كردنی چه‌كدار و به‌رپرسانی خۆی كردووه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی كۆتای هه‌فته‌ی رابردوو ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ سنوری قه‌زای شنگاڵ له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌كانی سوپای توركیا كرایه‌ ئامانج، كه‌ چه‌ند چه‌كدارێكی په‌كه‌كه‌ی تێدا كوژران، په‌كه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار و دوو به‌رپرسی خۆی له‌ شنگاڵ ده‌ستگیر كردن و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار دووری خستنه‌وه‌.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك په‌كه‌كه‌ به‌ تۆمه‌تی سیخوڕی كردن له‌به‌رژه‌وه‌ندی توركیا و ئاشكرا كردنی شوێنی كۆبوونه‌وه‌كان و پێگه‌ی سه‌ربازیان و ئۆتۆمبێله‌ سه‌ربازیه‌كانیان ژماره‌یه‌ك چه‌كداری خۆی و دوو به‌رپرسی له‌ شنگاڵ ده‌ستگیر كردن كه‌ یه‌كێكیان به‌ ناوی هه‌ڤال تورهه‌ڵدانه‌ به‌رپرسی دارای په‌كه‌كه‌  (یه‌به‌شه‌)یه‌ له‌ سنوری شنگاڵ.

سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان ئاشكراشی كرد كه‌ له‌ رۆژی شه‌ممه‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ كه‌ ژماره‌یان 8 چه‌كداره‌ له‌گه‌ڵ دوو به‌رپرسی دیكه‌ له‌ لایه‌ن هێزێكی به‌ره‌و شوێنێكی نادیار گواستراونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ له‌ ئێستادا ده‌نگۆی كوشتنی ئه‌و دوو به‌رپرسه‌و 3 چه‌كداری دیكه‌ له‌و چه‌كدارانی بۆ شوێنێكی نادیار له‌ لایه‌ن دادگای په‌كه‌كه‌ فه‌رمانی كوشتنیان بۆ ده‌رچووه‌، تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك یان روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ لایه‌ن په‌كه‌كه‌ نه‌دراوه‌.

 

Back to top button