به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت پڕۆژه‌یه‌ك به به‌های 5 ملیار دینار بۆ باشتركردنی كاره‌با له سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت
به‌مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى دابه‌شكردنى كاره‌با و كه‌مكردنه‌وه‌ى بارزۆرى لەسه‌ر فیده‌ره‌كان، له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بازرانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ببەبەهای زیاتر لە 5 ملیار دینار پڕۆژەی دانان و كڕینى 3 ویستگه‌ى مۆبایلى (25MVA/132/11 KVA) بۆ سلێیمانى، چه‌مچه‌ماڵ و سه‌یدسادق جێبەجێدەکرێت.
له‌و باره‌یه‌وه بەرێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، به‌مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى دابه‌شكردنى كاره‌با و كه‌مكردنه‌وه‌ى بارزۆرى به سه‌ر فیده‌ره‌كان و سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باى سلێمانى، له‌سه‌ر بودجه‌ى داهاتى (8%) كاره‌با و بەبڕی (5.082.185.850) پێنج ملیار و هه‌شتا و دو ملیۆن و سه‌د هه‌شتا و پێنج هه‌زار دینار پرۆژەیەکی كارەبا جێبەجێدەكرێت.
هه‌روه‌ها له راگه‌یێندراوه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانیدا هاتووه: پرۆژه‌كه بریتیه له دانان و كڕینى 3 ویستگه‌ى مۆبایلى 25MVA/132/11 KVA بۆ سلێمانى و چه‌مچه‌ماڵ سه‌یدسادق و لەلایەن كۆمپانیای (شاندز) جێبەجێدەكرێت، بڕیاریشە لەماوەی (400) رۆژدا پڕۆژەکە تەواوبکرێت.