به‌ وێنه‌ مزگه‌وتی مێژووی وانیکۆی له‌ ئیسته‌نبۆل سوتا

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ  مزگەوتی وانیکۆی مێژوویی لە ئوسکودار بە هۆكارێكی نادیار ئاگری گرتوو به‌ ته‌واوی سوتا به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌ش ده‌لێن مزگه‌وته‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی سوتاوه‌ و بەکەڵکی بەکارهێنان نەماوە.
پارێزگای ئیستانبوڵ له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ کاتژمێر 1:٣٠، ئاگر لە مزگەوتی وانیکۆی مێژوویی لە ناوچەی کاندیلی شارۆچکەی ئوسکودار کەوتووەتەوە.
لە راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە دوا بە دوای رووداوەکە دەستبەجێ لە وشکانی و دەریاوە تیمی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی شوێنەکە کراون و، دەست بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە کراوە.
مزگەوتی وانیکۆی لە ساڵی ١٦٦٥دا لە لایەن وانی محەمەد ئەفەندیەوە لە ناوچەی کاندیلی ئوسکودار دروست کراوە.

 

Back to top button