ئه‌ردۆگان له به‌ر ئه‌وه‌ی دوو نه‌ته‌وه له قوبرس ده‌ژین پێویسته بكرێت به دوو ده‌وڵه‌ت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌نها توركیا دانی به كۆماری قوبرسداناوه به‌ڵام سه‌رۆك كۆماری توركیا رایده‌گه‌یێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دوو نه‌ته‌وه‌ی جیاواز له قوبرس ده‌ژین پێویسته بكرێته دوو وڵاتی جیاواز.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له میانه‌ی سه‌ردانی كردنی بۆ كۆماری قوبرسی دانپێدا نه‌نراو رایده‌گه‌یێنێت، ئێستا دوو گه‌ل و دوو ده‌وڵه‌تی جیاواز له قوبرس هه‌ن. پێویسته دانووستان بكرێت بۆ دامه‌زراندنی دوو ده‌وڵه‌ت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماری توركیا راشیگه‌یاندووه كه توركه قوبرسییه‌كان بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه ده‌ستدرێژیان ده‌كرێته سه‌ر و مافیان زه‌وت ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ده‌شلێت ئیدی ئاراممان بڕا له‌و هه‌موو یارییه دیپلۆماسییه‌ی ده‌كرێت و به پێویستی ده‌زانین له‌و ناوچه‌یه دوو ده‌وڵه‌ت درووست ببن، چونكه به گوته‌ی خۆی دوو گه‌لی جیاواز له‌وێ ده‌ژین، بۆیه ده‌بێت دوو ده‌وڵه‌ت هه‌بن.