ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی: هەولێر هەموو نەوت و جەوت رادەستی بەغدا بکات بەغدا مووچە نانێرێت چونکە ئامانجی نەمانی هەرێمی کوردستانە
دوای ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەجێبەجێکردنی مەبدەئی زۆرینەو کەمینە یاسای وەرگرتنی قەرزو بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیان پەسەند کرد، ئەندامێکی پێشوی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش دەلێت هەموو نەوت و جەوت رادەستی بەغدا بکەین بەغدا نایەوێت هەرێمی کوردستان بکەین.
مامۆستا جهعفهر ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی من دەمەوێ سەركردایەتی سیاسی گەلی كوردستان لەو مەترسییە ئاگادار بكەمەوە. كێشەی بەغدا بودجە و مووچە نییە. بەغدا نایەوێت نە ھەرێم بمێنێت ،نە ھەرێمێكیتر دروست بكرێت. بەغدا رازی نەبێت لە بەسرەو ئەنبارو نەینەوا ھەرێم دروست بكرێت، چۆن پشتیوانی لە ھەرێمی كوردستان دەكات؟
هەروەها نووسیویەتیشی : ھەولێر ھەموو نەوت وجەوتی ھەرێم رادەستی بەغدا بكات ، رەنگە بەشێوەیەكی كاتی بودجەی یەك دوو مانگێك رەوانە بكات. بەغدا یەك تۆز بەھێزتر بێت، ھەموو شتێك كۆتایی پێ دێت!