خۆپیشاندانی لایەنگری ترەمپ لە واشنتۆن پایتەختی ئەمریکا

 

لەگەڵ بەردەوامی مشتومڕەکانی پەیوەندیدار بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ئەمڕۆ لایەنگرانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە پێیانوایە لە ھەڵبژاردنەکاندا ساختەکاری کراوە، لە واشنتۆنی پایتەخت گردبوونەوە.
سەدان ھەزار لایەنگری ترەمپ لە ئەمڕۆ بەیانییەوە بە شێوەی گرووپی جیا گردبوونەوە و لە ژێر ناوی (Make Amerika Great Again-دووبارە ئەمریکا گەورە بکەوە) پشتیوانی خۆیان بۆ دۆناڵد ترەمپ دەبڕی.

لە کاتی گردبوونەوەکەدا ئەوە بینراوە کە زۆربەی خۆپیشاندەران ماسکیان نەبەستووە و ترەمپیش بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانیدا لە دەوربەری خۆپیشانداران سوڕایەوە و سوپاسیکردن بەھۆی ئەو پشتیوانییەی کە بۆی دەردەبڕن.

دواتر خۆپیشاندەران بەرەو باڵەخانەی کۆنگرێس بەڕێکەوتن و دروشمی وەک “جۆ بایدن سەرۆکی شەرعی نییە” و “چوار ساڵی دیکە”یان گوتەوە. لە بەرامبەردا پۆلیس رێوشوێنی ئەمنی توندی گرتەبەر.

Back to top button