بوومەلەرزەيەك بە گوڕى ٥،٣ پلە وڵاتى شيلى لە باشوورى ئەمريكا، هەژاند
نوسينگەى نيشتيمانيى بارى لە ناكاوى سەر بە وەزارەتى ناوخۆ و ئاسايشى گشتيى شيلى (ONEMI)، لە رێگهی تويتەرەوە بڵاويكردەوە، چەقى بوومەلەرزەكە بە دوورى ٦٠ كم لە سەر سنووری ئەرژەنتين و لە شارەدێى سۆكايرى ناوچەى ئانتۆفاگاستا لە باكوورى وڵاتەكە و لە قوڵايى ١٧٦،٥ كم روويداوە.
هيچ زيانێكى گيانى و ماڵى لە ئەنجامى بوومەلەرزەكە ئاشكرا نەكراوە و هۆشداریى لە ئەگەرى روودانى تسوناميش نهدراوه.
شيلى يەكێكە لەو وڵاتانەى كە زۆرترين بوومەلەرزە تێیدا روودهدات، كەوتووتە پشتێنەى بومەلەرزەى زەرياى هێمن كە بە “بازنەى ئاگر” ناسراوە.