بەغدا بەڵێنی ناردنی ٣٢٠ ملیار بۆ هەرێمی کوردستان دەدات
دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بڕی گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایدەگەیێنێت کە بۆ ئەم مانگە ٣٢٠ملیار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرن.
ئەحمەد مەلا تەڵاڵ گوتەبێژی حکومەتی عێراق،ڕایگەیاند:بەپێى بودجەى 2019 پێویستە ملیارێک دۆلار بۆ هەرێم بنێردرێت و حکومەتى ئێستا داهاتى 250 هەزار بەرمیل لەو بڕە دەبڕێت لەگەڵ داهاتى دەروازە سنورییەکان و 320 ملیار دینار دەمێنێتەوە کە بۆ موچەى فەرمانبەرانى هەرێم خەرج دەکرێت.
گوتەبێژی حکومەتی عێراق گوتیشی رازى نابین بەهۆى ناکۆکى سیاسییەوە زیان بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بگات