کەشناسی هەرێم : بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان هه‌ور و بارانبارین ده‌بێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه.
کەشناسی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی سێشه‌ممه، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له دواى نیوه‌ڕۆ ئاسمان بۆ ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.